کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئیف ١٦ی ئەمریکا لە ئیالەتی کالیفۆرنیا
May 17, 2019 17:22 Asia/Tehran
فڕۆکەیەکی ئیف ١٦ی سوپای ئەمریکا لە ئیالەتی کالیفۆرنیای ئەو وڵاتە کەوتەخوار.
بە پێی ڕاپۆرتی بەیانی ئەمڕۆ هەینی کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلعالەم بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری ڕوێترز ، ئەم فڕٶکە شەڕکەرە ئەمریکیە ،کەوت لە هەمارێکی تەقەمەنی لە ئیالەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا . نوسینگەی شارەداری "ڕیورساید" لە ئیالەتی کالیفورنیا، ناوچەیەک کە ئەم فڕٶکە یە تیدا کەوتووەتە خوار، ڕاپۆرتی دا ، فڕۆکەوانەکەی نەیتوانیووە خۆی ڕزگار بکات بەڵام خەڵکی ناوچە دەبێ لە نیزیک بوون لە شوێنی کەوتنە خواری فڕۆکەکە خۆببوێرن. هێشتا لە وردیاتی زۆرتری زیانی شیمانەیی ئەم ڕوداوە هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە.