May 17, 2019 17:24 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی زەریف لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی چین

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ هەینی بەمەبەستی ڕاوێژو بیروڕاگوڕێنەوە لەگەڵ کاربەدەستانی چین لەمەڕ مژاری جۆربەجۆر گەیشتە پیکەن و لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، " محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە دیداروچاوپێکەوتنی " وانگ یی" هاوشانی چینی خۆی لە بارەی گوڕانکاریەکانی ئەمدواییە ، بڕیاری تاران لەمەڕ جێ بەجێکردنی مافی ئێران لە بەرجام، پێوەندی دوولایەنە ، ڕێگاکانی پەرەی هاوکاریەکانی سیاسی وئابووری وپرسە ومەسەلەکانی ناوچە ڕاوێژکاری کرد. زەریف لەم دیدارە دا بە ئاماژەدان بەمەکە چین گەورەترین شەریکەی تیجاری ئێرانە لەسەر پاڕاستنی چەند لایەنەخوازی پیداگری کرد. زەریف لەدرێژەی سەفەری خۆی بۆ چەند وڵاتی ئاسیایی بۆ وتووێژ وچاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی چین لەمەر پرس ومەسەلەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی لەوان بەرجام ئەمڕۆ هەینی گەیشتە پیکەن . وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەرلە سەفەر بۆ چین بۆ وڵاتانی ژاپۆن ، تورکەمەنستان وهێند سەفەری کردووە ولەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتانە دیدارو وتووێژی کرد. دوایین گوڕانکاریەکانی بەرجام وکردەوەی یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ بێ بەڵێنی وبنپێکردن وپەیمان شکینی دەوڵەتی ئەمریکا وئەنجام نەدانی کردەوەی جیی قەبوڵی ئوروپیەکان لە جێ بەجێ کردنی بەرجام لە تەوەرە سەرەکیەکانی وتووێژی زەریف لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتانی تورکەمەنستان، هێند وژاپۆنە. لێکدانەوەی بوعدوڕەهەندی جۆربەجۆری پێوەندی دوولایەنە وگرینگترین پرسەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی لە تەوەرەکان تری وتووێژە کانی دوولایەنە بوو.

سەرپەیڤ