May 17, 2019 19:20 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی

سەرۆک کۆماری ڤەنێزۆئیلا لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ گروپی نێودەوڵەتی پێوەندی لە کاراکاس ، کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو گروپەی بە کاریگەر لێکدایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما " نیکۆلاس مادۆرۆ" سەرۆک کۆماری ڤەنیزۆئیلا ، کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ گروپی پێوەندی بە گرینگ وکاریگەر هەڵسەنگاند ولەم کۆبوونەوەیە لەسەر هۆگری خۆی بۆ درێژەی وتووێژی ئاشتیخوازانەی لە مەڕ چارەسەرکرانی ناکۆکیەکانی ناوخۆیی پیداگری کرد. مادۆرۆ هەروەها بوعد وڕەهەندی نەرینی بایکۆتەکانی ئابووری وماڵیی ئەمریکا" ئیمپریالیسم" وکارتێکەریەکانی لەسەر ژیانی خەڵکی ڤەنێزۆئیلای وەبیر هێنایەوە. گروپی نێودەوڵەتی پێوەندی ڤەنێزۆئیلا کە داگری وڵاتانی ئوروپایی وئەمریکای لاتینە لە هەوڵ دایە بۆ دۆزرانەوەی ڕیگاکانی ئاشتی خوازانە بۆ چارەسەرکردنی قەیران لە ڤەنێزۆئیلا. مەکسێک وئۆرۆگوئە یش دەسپێشخەری کردەوەی مونتە ڤیدیۆی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ڤەنێزۆئیلای هێنایە ئاراوە. قەیران لە ڤەنێزۆئیلا لە کۆتایی مانگی ژانێڤەر، کاتێک کە خوان گوایدو ، سەرکردەی نەیارانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە خۆی بە سەرۆک کۆماری ڤەنێزۆئیلا ناساند وپشتیوانی ئەمریکا وبڕێک لە وڵاتانی ناوچەی وەرگرت، تەشەنای سەند. ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بە پشتیوانی لە ناڕازیانی وابەستە وکێشە بەدی هێنەر لە ئیدارەی کاروباری ڤەنێزۆئیلا هەوڵ دەدەن دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتە کە ڕێکاری دژە ئەمریکایی هەیە بڕۆخێنێت.