May 18, 2019 19:14 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی ژەنەراڵێکی ئەمریکی بە لاوازیی ئەمریکا لەهەمبەر ئێران

ژەنەراڵێکی ئەمریکی دانی بەوەدانا کە تواناکانی تاران ناهێڵێ واشنگتۆن بڕیارێکی هەستیارانە بگرێتەبەر.

"دەیڤید پێترایۆس" ژەنەراڵی خانەنشین کراوی ئەمریکی و سەرۆکی پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا"سی ئای ئەی" لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی بی بی سی وتی کە ڕێبەرانی سیاسیی ئەمریکا گرینگی دەدەن بە وشدارییدانی لەشکریانی ئەو وڵاتە لەمەڕ کێشەکانی هەوڵی سەربازی دژ بەئێران.

ئەو ژەنەراڵە خانەنشین کراوە ئەمریکییە وتی: لە واشنگتۆن کەسانێکی زۆر نادۆزیەوە کە وەهم و خەیاڵێکیان هەبێ لەبارەی هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران.

سیاسەت و کردە شەڕخوازانەو هەڕەشەئامێزەکانی کۆشکی سپی، لەگەڵ کاردانەوەی نەرێنی بەرپرسانی ئەمریکی و هەروەها حکومەتە ئوروپاییەکان بەرەوڕوو بووە.

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش هەردەم جەختیان کردووە، هەرچەشنە کردەیەکی شەڕخوازانەی ئەمریکا، کاردانەوەی شیاوی بەدواوە دەبێ.

سەرپەیڤ