حوزه‌یران 26, 2019 09:15 Asia/Tehran
  • گەشتە چاوەڕوان نەکراوەکەی پەمپێئۆ بۆ ئەفغانستان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا گەییشتە کابۆڵی پێتەختی ئەفغانستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕەوتی ئەم گەشتەی دا لەگەڵ ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان دیدارو وتووێژی کرد.

پەمپێئۆو ئەشرەف غەنی لەم دیدارەدا لە بارەی دانوستانی ئاشتیی ئەمریکاو تالیبان و ڕەوشتی ئاسایشتیی ئەفغانستانەوە بەرلە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە باس و وتووێژیان کردووە.

پەمپێئۆ لە ئیماراتەوە خۆی گەیاند بووە ئەفغانستان.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆتایی ھاتنی گەشتەکەی بۆ ئەفغانستان لەو پەڕی ناڕەزامەندی دەربڕینی خەڵکدا گەییشتە ھیند.

ھەزاران کەس لە جەماوەری ھیند ڕۆژی سێ شەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە گەشتەکەی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەیان لە نیودلھی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

جەماوەری ھیند لەم خۆپیشاندانانەدا سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکا دژی کوبا، ڤێنزۆئیلا، سووریا، یەمەن، فەلەستین و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان ئیدانە کرد.

خۆپیشاندەرانی ھیندی ھەروەھا داوایان لە «نارندرا مودی» سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان کرد ھەتا ملکەچی گوشارەکانی ئەمریکا نەبێت.