ته‌مووز 11, 2019 07:53 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی تازەی سێنای ئەمریکا لەمەڕ پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستاندا

لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی سێنای ئەمریکا گەڵاڵەیەکی ئامادە کردووە کە بە گوێرەیەوە ھەنگاوگەلێکی تەمێ کارانە لە بارەی ڕەوشتی مافی مرۆڤی عەرەبستان دەخرێتە فەرمانی کارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕۆیتێرز،لەگەڵاڵەکەی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی سێنای ئەمریکا ، «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستان کەوتووەتە بەر ڕەخنەو ھێندێک یاساوڕێسا بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوەکانی دژی مرۆڤانەی ئەو وڵاتە ڕەچاو کراوە.

ئەم گەڵاڵەیە دوایین نمونەی ئەو زنجیرە ھەنگاوانەی کۆنگرێسی ئەمریکایە لەمەڕ بە بەرپرس زانینی عەرەبستانی سەعودی لە بارەی لادان لە مافی مرۆڤ لەوانە کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا و ھەڵایساندنی شەڕی یەمەن.

ھەروەھا لە گەڵاڵەکەی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی سێنای ئەمریکا  داوا لە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش کراوە کە لە دانی ڤیزە بەو دەستە لە شارومەندانی سەعودی کە تووشی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ ھاتوون، خۆی ببوێرێت.

جەماڵ خاشقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چوونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن کراو دواتر ھەواڵی کوژرانی بە شێوەی فەرمیانە لە لایەن دەوڵەتی ڕیازەوە دانی پیادانرا. ناوی "جەماڵ خاشقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی، لە لیستی کەسانی پێ و شوێنگیراوی کاربەدەستانی ڕیازدا بووە و ھەر لە بەر ئەمەش لە ترسی گیران و لەبەند کران، لە دەروەی عەرەبستاندا دەژیا.

سەرپەیڤ