ته‌مووز 12, 2019 14:06 Asia/Tehran
  • گیرانی کاپتانی گەمیی نەوتهەڵگری ئێران لە جەبەلوتاریق

مێدیاکان راپۆرتیان داوە پۆلیسی دەوڵەتی خۆجێی جەبەلوتاریق کاپتانی گەمیی هەڵگری نەوتی ئێرانی کە لە هەفتەی ڕابردووە راگیردراوە، قۆڵبەست کردووە.

هەواڵدەریی فەرەنسا بە گێڕانەوە لە وتەبێژی پۆلیسی پاشایەتیی جەبوەلوتاریق ڕاپۆرتی دا پۆلیس کاپیتانی گەورە گەمیی نەوتهەڵگریی "گریس-١" و ئەفسەری باڵای ئەو گەمییە کە دەگوترێ هەردووکیان شاروومەندی هیندستانن، ڕۆژی پێنجشەممە بە گومانی بنپێ کردنی بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپا قۆڵبەست کردووە.

ئەم وتەبێژەی پۆلیسی جەبەلوتاریق وتی کە ئەو دوو کەسە کەوتوونەتە بەر لێپرسینەوە بەڵام هێشتا بە شێوەی فەرمیی تۆمەتبار نەکراون و بەڵگە و کەرەستە ئێلێکترۆنییەکانی نێو ئەو گەمییە نەوتهەڵگرەیش بە تەواوەتی دەستیان بە سەردا گیراوە.

ناوچەی جەبەلوتاریق لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی بەریتانیادایە.

هێزی دەریایی بەریتانیا لە پێنجشەممەی ڕابردووە گەورە گەمیی  "گریس-١"ی راگرتووە کە نەوتی ئێرانی پێیە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر لە کاردانەوە بەو هەنگاوەی دەوڵەتی بەریتانیا لە مەڕ راگرتنی گەمیی هەڵگری نەوتی ئێران تویتی کرد: ڕاستییەکەتان بوێ راگرتنی نایاسایی گەمیی هەڵگری نەوتی ئێران لە لایەن بەریتانیاوە و بە نوێنەرایەتیی لە "تیمی ب"ـەوە چەتەیی دەریاییە.