ته‌مووز 13, 2019 19:01 Asia/Tehran
  • دەسپێکی ئوپڕاسیونی  گرتنی پەنابەرانی نایاسایی  لە ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا پشت ڕاستی کردەوە کە شەپۆلی بەربڵاوی گرتنی کۆچبەران لە سەرانسەر ئەمریکا ئەم هەفتەیە دەس پێی دەکرێت .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕویترز  دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کوماری ئەمریکا  ڕۆژی  هەینی  ئەو پرسەی  لە حاڵێکدا  پشت ڕاست کردەوە  کە  بە باوەری کارناسان   وتەکانی  تڕەمپ  بە مەبەستی نائومێد کردنی  شەپولی بەربڵاوی کەسانێکەوە  بووە  کە  لە ئەمریکای ناوەندیەوە  ڕەوانەی  سنوورەکانی  باشووری  ئەمریکا بوونە .  بە پێی  ئەو  ڕاپوڕتە ئەو  ئوپڕاسیونە  کە  بڕیارە  لە ماوەی  دە  ڕوژ دا ئەنجام  بدرێت  بنەماڵەگەلێک  ئەگرێتەوە  کە ئەم دواییانە لە لایەن  دادگای کاربواری ەنابەران  فەرمانی  چوونەدەر  ئە ئەمریکایان  رگرتووە  بەڵام  هێشتا  ئەو  وڵاتەیان  بە جێ  نەهێشتووە .  تڕەمپ  ڕۆژی  هەینی  5  ژوئییە  وێڕای   داکوکی لە ڕ سیاسەتەکانی  دژە  کوچبەری خوی  وتبووی  خولی نوێ  گرتنە  بەربڵاوەکانی  کوچبەرانی  نایاسایی  بۆ گەڕانەوەی  ئەوان  بە  وڵاتەکەیان  بەم  زووانە  ئەنجام  ئەدرێت .  دەوڵەتی  ئەمریکا  هەروەها  گوشارەکانی  بو سەر  دەوڵەتەکانی  مەکزیک  و وڵاتانی  ئەمریکای  ناوەندی  پەرە پ ێی داوە  تا بەر بگرێت  بە  شەپولی  بەربڵاوی  کوچبەران بەرەو  سنوورەکانی  باشووری   ئەمریکا .