ته‌مووز 16, 2019 16:54 Asia/Tehran
  • ٦٨ کوژراوو بریندار لەئاکامی تەقەکردنەکانی ٢٤ کاژێری ڕابردووی ئەمریکا

تەقەکردنەکانی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لەناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا ٦٨ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتیی رۆژی سێشەممەی ناوەندی ئاماری تووند وتیژییەچەکدارانەکان لە ئەمریکا،٦٣ حاڵەتی تەقەکردن لە سەو ڕۆژی ڕابردوو لە ئەمریکا دا روویداوە کە ١٨کوژراو و ٥٠ برینداری لێکەوتۆتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،لە ٢٤ کاژێری یەکشەممە تا دووشەممەیش ١٥٢حاڵەتی تەقەکردن ٤٦ کوژراو و ١١٨ برینداری لێکەوتۆتەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە، لە تەقەکردنەکانی ٤٨ کاژێری ڕابردوو ی ویلایەتە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا ٦٤کەس کوژراون و ١٦٨ کەسیش برینداربوون.

لە ساڵ دا هەزاران کەس بە هۆی تەقەکردن بە چەکی گەرم لەناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا دا یان دەکوژرێن ویان بریندار دەبن. تووند وتیژییەکانی چەکدارانە یەکێ لە گرفتە گرنگەکانیی کۆمەڵگای ئەمریکایە کە یاسای ئازادی هەڵگرتنی چەک هۆکاری سەرەکی ئەم گرفتەیە.

سەرپەیڤ