ته‌مووز 16, 2019 18:41 Asia/Tehran
  • دووپاتکرانی بایکۆتەکانی یەکێتی ئەورووپا دژی کۆریای باکووری

ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا بایکۆتە کانی خۆی دژی کۆریای باکووری لەمەڕ کاردانەوە بەرامبەر تاقیکارییە مووشەکی وناڤۆکییەکانی ئەم وڵاتە دووپات کردەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی،ئەنجوومەنی کاروباری دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا رۆژی دووشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لەکاردانەوە بە چالاکییە ناڤۆکیی و مووشەکییەکانی کۆریای باکووری، بایکۆتەکانی خۆی لە دژی ٥٧ کەس و ٩ ناوەندی ئەم وڵاتە جارێکی تر دووپات کردەوە.

ئەم بایکۆتانە بریتین لە قەدەخەی سەفەر و دەستگرتن بە سەر مال وسامانی کەسان و یان ناوەندە ناوبراوەکان کە لە لیستەی بایکۆتەکانی یەکێتی ئەورووپا دان.

یەکێتی ئەورووپا یەکەم جار لە دیسەمبەری ٢٠٠٦،بایکۆتگەلێکی دژی کۆریای باکووری لەبەرچاو گرت.

هاوکات لەگەڵ دووپات بوونەوەی ئەم بایکۆتانە تیمەکانی کارناسی ڤاشنگتۆن و پیونگ یانگ گەرەکیانە وتووێژەکانی خۆیان  لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی کۆریای باکووری دەستپێبکەن.  ئەمریکایش بایکۆتگەلێکی دیکەی دژی پیونگ یانگ بە هۆی پیوشۆینگرتنیی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی داسەپاندووە و هەر ئێستا دەوڵەتی ترەمپ لەهەوڵ دایە کە کۆریای باکووری ناچار بە کۆتایی دان بە چالاکییەکانی ئەتۆمی و مووشەکی بکات.

تا بە ئێستا سەرانی ئەمریکا و کۆریای باکووری سێ جار  لە سەنگاپوور، ڤییەتنام و ناوچەی ناسەربازی لە نێوان دوو کۆریا  پێکەوە دیداریان کردووە بەڵام هیچکام لەم دیدارانە ئەنجامێکی مسۆگەڕ و ڕوونی نەبووە.

سەرپەیڤ