ته‌مووز 17, 2019 20:42 Asia/Tehran
  • ئامانۆ خۆلەکاردەکشێتەوە

بەڕێوە بەری گشتی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە هۆی نالەباری باری تەندروستی،زووتر لەکاتی خۆی،لەپۆستەکەی دەکشێتەوە.

ماڵپەری دەنگ وباسی "بلومبێرگ"  بە گێرانەوە لە دیپلۆماتەکانی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی نووسی، یوکیائامانۆ بەڕێوە بەری گشتی ئەم ڕێکخراوەیە تا پێش لە مانگی مارچ، بە هۆی  باری نالەباری تەندروستی پۆستەکەی جێدەهیلێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی   بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: ئامانۆ لە کاتی خۆی دا لەکارکشانەوەی بە شێوەی فەرمیانە بە ئەنجوومەنی حوکمدەران ڕادەگەێنێت.

ئامانۆی تەمەن ٧٢ ساڵا کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بوو بە بەڕێوە بەری گشتی وزەی ناڤۆکی، حەوتەی ڕابردوو لەدانیشتنی ئەنجوومەنی حۆکمدەران  بە سەردێری دۆسییەی ناڤۆکی ئێرانیش غایب بوو. ئەمە دووهەم جارە کە ئەو بە هۆی باری نالەباری تەندروستی ،ناتوانێ بەشداری دانیشتنەکانی ئاژانس بێت. خولی فەرمی بەڕێوە بەرایەتی ئامانۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ کۆتایی پێدێت.