ته‌مووز 17, 2019 20:42 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی مۆگرینی لە سەر گرنگایەتی پاراستنی بەرجام بۆ ئەوروپا

"فێدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا جارێکی تر جەختیکرد پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام) بۆ ئاسایستی ئەورووپا گرنگە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس،"فێدریکا مۆگرینی"بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی ەیکێتی ئەورووپا لە ووتاردانیک لە پەرلەمانی ئەورووپا گوتی: پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام، بەرلەهەمووشتێک بۆ قازانجەکانیی ئەورووپا گرنگایەتی تایبەتی هەیە چوونکا هەرچەشمە ناپاوەجێی لەناوچەی کەنداوی فارس،ئەورووپایش دەخاتە ژێر اکرتێکەری خۆی دا.

مۆگرینی گوتیشی: تەنانەت کەسانێک کە بە ڕەشبین بوون لەحەنای رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران، ئەمرۆکە تیگەییشتوون بە بێ ئەم ڕێککەوتننە،بارودۆخەکە ئالۆزکاوتر دەبێتەوە هەر بۆیە لە کاتی چوونە دەری یەکلایانەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتننە،ئەورووپا لەهەموو توانای خۆی بۆ پاراستنی کەڵک وەردەگرێت.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا بە ئاماژە بە کردەوەکانیی ئەمدواییەی ئێران لەمەر کەمکردنەوەی ئەرکەکانی لە بەرجام گوتی: بروکسێل هەوڵەکانیی بۆ کەمکردنەوەی دواهاتەکانی بایکۆتە یەکلایەنەکانی ئەمریکا ،تووندتر کردۆتەوە.

ئەم کاربەدەستەی یەکێتی ئەورووپا جەختیکرد: بەرجام ڕێککەوتنێکی دوولایانە و یان تەنانەت چەند لایانە نییە بەڵکوو بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە کە بە کۆدەنگییەوە پەسەند کراو و پاراستنیی،بەرپرسایەتییەکی جیهانییە.

سەرپەیڤ