ته‌مووز 19, 2019 09:21 Asia/Tehran
  • دیداری زەریف لەگەڵ گوترێش لە نیۆیۆرک

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە نیۆیۆرکدایە ئێوارەی پێنجشەممە بە کاتی ئەم شارە لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە نیۆیۆرکەوە؛ بەرتەسکی دانران لە لایە ئەمریکاوە بۆ فەرمانبەرانی نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، کێشە و ناکۆکی لە  ناوچە، راگیردرانی گەمیی هەڵگری نەوتی ئێران لە لایەن بەریتانیاوە، بەرتەسک بوونەوەی ئەستۆگرییەکانی ئێران بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پرسە ناوچەییەکان لەوان دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سووریا، یەمەن و ئەفغانستان لە تەوەرەکانی باس و وتووێژی نێوان زەریف و گوترێش لەو دیدارەدا بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدا ڕۆژی شەممە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی باڵای ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی گەیاندە نیۆیۆرک کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە پێچەوانەی نەریتی دیپلۆماتیک دیدار و هاتووچۆی شاندی ئێرانی لە نیۆیۆرکی بەرتەسک کردۆتەوە، هەنگاوێک کە بەرەوڕووی کاردانەوە و ڕەخنەی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش بۆتەوە.

"مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو پێوەندییەدا وتی: ڤیزەی "محەممەد جەواد زەریف" و شاندی هاوڕێی تەنیا ئیزنی سەفەر لە نێوان باڵاخانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و نووسینگە دیپلۆماتیکەکانی ئێران تەنیا لە چەن بینا و شوێنی نیشتەجێ بوونی باڵیۆزی ئێران لە نزیکی باڵاخانەی ڕێکخراوی نەتەوەکانی پێ دەدات.

هەروەها "سەید عەباس عەراقچی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بەرتەسک بوونی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەریدا بۆ نیۆیۆرک وتی: ئەمریکاییەکان نیگەرانی کاریگەری دانانی سەفەرە کارییەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر بیر و ڕای گشتیی ئەمریکا و جیهانن.