ئاب 01, 2019 09:13 Asia/Tehran
  • تاقیکاریی موشەکیانەی تازەی کۆریای باکووری

کۆریای باکووری جارێکی تر سیستێمێکی موشەکیی دوورەبەرزەفتی تازەی تاقی کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووسیائەلیەوم پیونگ یانگ ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: تاقی کردنەوەی ئەم سیستێمە موشەکییە تازەیە بە چاودێریی ڕێبەری کۆریای باکووری ئەنجامی گرتووە.

هەواڵدەریی فەرمیی کۆریای باکووری نووسی: کیم جون ئون ڕێبەری کۆریای باکووری ئامادەی یەکەم تاقیکردنەوەی سیستێمی موشەکیی دوورەبەرزەوفتی تازەدا بووە.

بەرلەمەش بە پێی ڕاگەیاندنی ئەرکانی هاوبەشی سوپای کۆریای باشووری، پیونگ یانگ سەرەتای ڕۆژی چوارشەممە دوو موشەکی باڵستیکی کورتبڕی هاویشتبوو.

خولی تازەی تاقیکاریی موشەکیانەی کۆریای باکووری دوای دیداری ئەم دواییەی کیم جونگ ئون ڕێبەری کۆریای باکووری لەگەڵ داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ناوچەیەکی ناسەربازیی نێوان هەردووک کۆریادا ئەنجامی گرتووە.

 

سەرپەیڤ