باهۆز لە چین و 18 کوژراو
ئاب 10, 2019 19:16 Asia/Tehran
باهۆز لە ڕۆژهەڵاتی چین 18 کوژراوی لێکەوتەوە
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزینی سی سی تی وی بە هۆی ڕوودانی باهۆزی لکیما لە ناوچەی " یونگ جیا " لە پارێزگای ژچیانگ لە ڕۆژهەڵاتی چین و بارانی توند لە ڕۆژی شەمە لانیکەم 18 کەس کوژران و 14 کەسیش شوێن بزر بوونە . ئەو ئەگەرە لە ئارادایە کە ژوماری کوژراوان لەو باهۆزە زۆرتر ببێت . زیاتر لە سێ ملوین کەس کەوتوونەتە بەر ئەو باهۆزە لە ڕۆژهەڵاتی چین و ملوێنێکیش ماڵی خۆیان بە جێ هێشتووە .