ئاب 13, 2019 16:42 Asia/Tehran
  •  تەقە کردن لە ئەمریکادا ٨٨ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

٧٥ نمونەی تەقەکردن لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە ویلایەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا ٨٨ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ناوەندی تۆمار کردنی توندوتیژیی چەکدارانە لە ئەمریکا،٧٥ نمونەی تەقەکردن لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە ویلایەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا ڕووی داوە کە لە ئەنجام دا لانیکەم ٢٦ کەس کوژراون و ٦٢ کەسیش بریندار بوونە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،  زیاترین تەقەکردنەکان لە ویلایەتەکانی کەڵیفۆڕنیا، پنسیلڤانیا، کارۆلینای باکووری و فلۆریدا ڕووی داوە.

ھەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی ٤٨ کاژێری ڕابردوو ٢٣٦ نمونەی تەقە کردن لە ویلایەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا ڕاپۆرت دراوە کە دەرەنجامەکەی کوژرانی ٦٢ کەس و بریندار بوونی ١٩١ کەس بووە.

لە ساڵێکدا هەزاران کەس لە ئەنجامی تەقەکردن لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا دەکوژرێن و یان بریندار دەبن. بە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، نزیکەی 270 هەتا 300 ملوێن چەکی گەرم لە ئەمریکادا هەیە، واتە نزیکەی هەرکەسەو چەکێکی لەم وڵاتەدا بەردەکەوێت. سەرباری داخوازیی تاقمە جۆربەجۆرەکانی لایەنگرو پارێزەری مافی شارومەندی لە ئەمریکا بۆ بەرتەسکی نواندن لەم بارەیەوە، کەچی لە بەر دەستەڵاتی لۆبیی چەک و چۆڵ هەتا ئێستا هیچکام لە دەوڵەتەکانی ئەمریکا نەیانتوانیوە یاسایەک لە بارەی بەرتەسک کردنەوەی فرۆشتنی چەک لەم وڵاتەدا دابنێن. هەڵبەت داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا لەو لایەنگرە سەرەکیانەی چەک فرۆشانی ئەمریکی دێتە ئەژمار