ئاب 14, 2019 18:20 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانی دەریایی ئەمریکا تەنیا بە دوو ئەندام

کەناڵێکی ئەمریکایی ڕاپۆرتی دا : تەنیا بەریتانیا وڕژێمی زایۆنی بۆ بەشداری کردن لە هاوپەیانی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس ، ئامادەییان ڕاگەیاندووە.

کەناڵی هەواڵی سی بی ئیس نێوز ی ئەمریکا ڕٶژی سێشەممە بە گرینگ زانینی گەرووی هۆرمۆز وجەریانی نەوت لەم ناوچەیە بۆ ئابووری جیهانی، ڕاپۆرتی دا: دۆناڵد ترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ هەڕەشە وگوڕەشە لە ناوچەی کەنداوی فارس خوازیاری دامەزرانی هاوپەیمانی دەریایی بووە بەڵام تەنیا بەریتانیا وڕژێمی زایۆنیستی ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری کردن لەم هاوپەیمانیە ڕاگەیاند ووە. چاودێرانی سیاسی دەبێژن ڕاگەیاندنی ئامادەیی تەنیا بەریتانیا وڕژێمی زایۆنیستی بۆ بەشداری لە هاوپەیمانی دەریایی دژە ئێرانی ، نیشانەیەکی تازە ونوێی لە تەریک کەوتنەوەی دیپلۆماتیکی ئەمریکا لە بواری نێودەوڵەتیە. کاربەدەستانی ئەمریکایی لە وەڵام بەوشتەی کە تەشەنای ئاڵوزیەکان لە کەنداوی فارس وگەرووی هۆرمۆزناوی دەبەن لە یەک مانگ لەمەوپیش لەدووی بەدی هێنانی هاوپەیمانی بە مەبەستی پاڕاستنی نەوت بەرەکان وگەمیەکانی تیجاری خۆیان لەم ناوچەیەن. وڵاتانی ئوروپایی زۆرپێشوازیان لەم گەڵاڵەیە نەکردووەوبە تایبەت دەوڵەتی ئاڵمانیا وتوویەتی ، خۆی لە کارە سەرەڕوویانەکانی ئەمریکا وەرنادات. ئەم هەڵوێستەی ئاڵمانیا ڕق وتوڕەیی توندی کاربەدەستانی دەوڵەتی ترامپی بەدواوە بووە. 

سەرپەیڤ