ئاب 15, 2019 16:57 Asia/Tehran
  • وشداری دانی دێموکراتەکانی کۆنگرەی ئەمریکا بە نتانیاهوو

دێموکراتەکانی کۆنگرەی ئەمریکا وشداریان دا بە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ،پێش بە سەردانی دوو نوێنەری موسوڵمان لە " مزگەوتی ئەقسا " نەگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واشنتۆن پوست ، تاقم و گروپێک لە ئەندامانی دێموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە بنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی وشداریان دا ، نابێ بۆ سەفەری " ئایلهان عومەر" و ڕەشیدە تالیب" دوو ئەندامی موسوڵمانی کۆنگرە بۆ فەلەستینی داگیر کراو وسەردان کردنیان لە مزگەوتی ئەقسا ، لە قودس ، پێشگیری بکەن. سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی چوارشەممە وتی: " ئایلهان عومەر" وڕەشیدە تالیب" بە هۆی پشتیوانی لە بزوتنەوەی بایکۆتی ئیسراییل ، ئیزنی چوون بۆ قودسیان نیە. کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنیستی ، هێشتا بە شێوەی فەرمی قەدەغەی چوونی " ئایلهان عومەر" و" ڕەشیدە تالیب" یان ڕانەگەیاندووە بەلام دەوترێ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ناتانیاهوو داوای کردووە ئەم دوو نوێنەرەی ڕەخنەگری سیاسەتەکانی ناوبراو ڕێگا نەداتە سەرزەویە داگیرکراوەکان وقودس . ئایلهان عومەر وڕەشێدە تالیب زۆرجار لەدژی سیاسەتەکانی ترامپ لە پشتیوانی لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەلوێستی گرتووە. چالاکانی مەدەنیی لە ئوروپا وئەمریکا ، لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە بۆ بایکۆت کردنی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوەی بەربلاویان ئەنجام داوە.