ئاڵمان و ناردنەوەی پەنابەران
سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا جه‌ختیکرده‌وه که مافی په‌نابه‌رێتی له‌و په‌نابه‌رانه وه‌رده‌گیرێته‌وه که سه‌ردانی وڵاته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه، ده‌شڵێت ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌نابه‌رانه هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ژیانیان نییه.
هۆرست زیهۆڤه‌ر، سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا به رۆژنامه-ی بیڵد-ی چاپی وڵاته‌که‌ی راگه‌یاندوه: هه‌ر که‌سێک، بۆ نمونه په‌نابه‌رە سورییه‌کان، به‌رده‌وام بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو سه‌ردانی وڵاته‌که‌ی بکاته‌وه، مانای ئه‌وه‌یه که هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ژیانی نییه.
راشیگه‌یاندوه که هه‌رپه‌نابه‌رێک، به پله‌ی یه‌که‌م سورییه‌کان، به‌رده‌وام سه‌ردانی وڵاته‌که‌یان بکه‌نه‌وه، مافی په‌نابه‌رێتیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، چونکه ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت که ئه‌و په‌نابه‌رانه توشی چه‌وسانه‌وه و مه‌ترسی نابنه‌وه.
جه‌ختیشیکردوه‌ته‌وه ئه‌وکاته‌ی که دۆخی سوریا ئاسایی ببێته‌وه، ئه‌ڵمانیا سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی سوریا ره‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان ده‌کاته‌وه.
سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا رونیکردوه‌ته‌وه که بۆ په‌نابه‌رانی دیکه‌ی جگه‌له سورییه‌کان، له هۆکاری گه‌شتکردنیان ده‌کۆڵرێته‌وه و له بنه‌ڕه‌تیشدا ئه‌وان ئاگادارن که په‌نابه‌رانی غه‌یره سوری سه‌ردانی وڵاتانی خۆیان ده‌که‌نه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌کانی ئه‌ڵمانیا، تائێستا حکومه‌تی به‌رلین 62 هه‌زار و 195 په‌نابه‌ری ره‌وانه‌ی وڵاته‌کانیان کردوه‌ته‌وه که 39 هه‌زار و 806یان خه‌ڵکی سوریان، ئه‌وه‌ش زانراوه که هۆکاره‌کان بۆ سنورداشکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ته‌نها سه‌ردانکردنه‌وه‌ی وڵاته‌کانیان نییه، به‌ڵکو هۆکاره‌کان جیاوازن.