ئاب 20, 2019 11:25 Asia/Tehran
  • دیداری لێژنەی پەرلەمانیی کۆریای باکوور لەگەڵ جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران

جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گرینگترین ئامرازی ئەمریکا دژ بە وڵاتانی سەربەخۆی وەک ئێران و کۆریای باکوور دەکارهێنانی بایکۆتی ئابوورییە.

"سەید عەباس عەراقچی" جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیداری"پاک چول مین"Pak Chol-min جێگری سەرۆکی کۆنگرەی گەلی کۆریای باکوور و سەرۆکی گرووپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی ئێران و کۆریای باکوور لە تاراندا وتیشی: ئەمریکا لە ماوەی چەن دەیەی ڕابردوودا نەیتوانیوە زەبرو لە ویست و ورەی بەرزی وڵاتانێکی سەربەخۆی وەک ئێران و کۆریای باکوور بدات.

عەراقچی ئاماژەی کردە بایکۆت کرانی "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە لایەن  ئەمریکاوە و وتی: ئەمریکا هەم لە چوونەدەری لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی و هەم  لە دانوستانی لە گەڵ کۆریای باکوور ئەوەی سەلماند کە لایەنێکی جێمتمانە بۆ وتووێژ و دانوستان نییە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی سیاسی هەروەها رایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە و هۆگرە بۆ پەرە پێدانی  پێوەندیی سیاسی لەگەڵ کۆریای باکوور لە ئاستی جۆربەجۆردا و هەوڵ دەدات بوار خۆش کات بۆ ئەوەی "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوە و "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سەردانی پیونگ یانگ بکەن.

"پاک چول مین"Pak Chol-min جێگری سەرۆکی کۆنگرەی گەلی کۆریای باکووریش سەفەر بۆ تارانی بە هەلێکی باش وەسف کرد بۆ پەرە پێدانی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و سەرکەوتنەکانی دەوڵەت و گەلی ئێران لە بواری بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکای پەسن دایەوە.

سەرپەیڤ