ئاب 20, 2019 19:33 Asia/Tehran
  • پێنج یەکی ئوروپییەکان بەرەوڕووی مەترسیی هەژارین

بەپێی ئامارە جیهانییەکان، سی لە سەتی خەڵک لە سەرتاسەری ئوروپا بەرەوڕووی مەترسیی هەژارین.

کەناڵی یۆرۆنیوز ڕاپۆری دا: بانکی جیهانی بەگوێرەی دەیتاکانی ساڵی٢٠١٨ ڕایگەیاند، یەک ملیارد کەس لەجیهاندا ژیانێکی هەژارانەیان هەیەو لە ئوروپاش پێنج یەکی حەشیمەتی ئەو کیشوەرە بەرەوڕووی مەترسیی هەژارین. بەپێی ڕاپۆری بانکی جیهانی، هەژاریی لە ئوروپا بەو مانایەیە کە داهاتی ڕۆژانەی کەسێک کەمتر لە دۆلارێک و ٩٠ سێنت بێ.

"لێئۆ ویلیامز" سەربە دەزگەی دژە هەژاریی ئوروپا وتی: ئێمە شایەتی ڕێژەی ڕەخساندنی هەلی کارکردن و گرێبەستە کارییەکانین وەک لەڕابردوودا بوو و کەسانێکیش کە کار دەکەن ناتوانن لەکۆتایی مانگدا پێداویستییەکانیان دابین بکەن.

ویلیامز وتی: زۆربەی خەڵک لە ئوروپا دەستیان ڕاناگات بە ڕاژەکاریی کۆمەڵایەتی لەبواری فێرکاری، نیشتنگە، داکۆکیی دەرمانی، بیمەی بێکاری و کەمترین داهاتدا و ناتوانن بۆ خۆیان خۆراک و جل وبەرگ ئامادەبکەن.

بەبڕوای کارناسان، نایەکسانیی کۆمەڵایەتی سەرچاوە گرتوو لە هەژاریی و کەلێن و بۆشایی نێوان هەژاران و دەوڵەمەندان لە ئوروپا ئەگەرچی بەئەندازەی ئەمریکای باکور نییە بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.

سەرپەیڤ