ئه‌یلوول 01, 2019 21:30 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی لاگرانی هێلەک زەردەکانی فەرەنسا لە ژینێڤ

لاگرانی بزوتنەوەی ناڕازیان ناسراو بە هێلەک زەردەکان هاوکات لەگەڵ بەرپایی کۆبوونەوەی ڕەخنە گرانە لە ژینێڤی سوئیسرا، خوازیاری ڕاگیرانیی تووند وتیژییەکانی پۆلیسی فەرەنسا بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری شین هۆڤا،ناڕازیان لە مەیدانی نسیونلە شاری ژینێڤ بەرامبەر بنکەی ئەورووپایی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کۆبوونەوە. ئەوان لافیتە گەلێکیان بەرزکردبوو کە ڕستە گەلێک وەک" ڕێزبگرن لە مافەکانی مرۆڤ"،"نا بە تووند وتیژەییەکانی پۆلیس"،"مانگرتنی سەرانسەری"و"کەڵک وەرگرتن لە چەک دژی ناڕازییان بوەستینن" لە سەر ئەوان دا نووسرابوو.

ئەم کەسانە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە دژی تووندی وتیژییەکانی پۆلیسی فەرەنسە،بەتایبەت کەڵک وەرگرتن لە چەکی فلەش بال کە بەرهەمی سوئیسرایە.

ڕێکخەرانی ئەم خۆپیشاندانە ڕایانگەیاندووە پیاوان و ئافرەتانی فەرەنسەوی و سوئیسرا بە شێوەی هاوکات خوازیاری ڕاگیرانیی کەڵک وەرگرتنن لە چەکی جەنگی و بەتایبەت "ئیل .بی. دی ٤٠" .

لەمانگی مای نۆمای باڵاخانەی  کۆنسولخانەی فەرەنسا لە ژینێڤ بە دەستی لاگرانی هیلەک زەردەکان لە فەرەنسا و بە نیشانەی هاودەنگیی لەگەڵ قووربانیانی تووند و تیژییەکانی پۆلیس، ڕەنگی زەرد کراوە.

خۆپیشاندانیی دژی سیستێمی سەرمایەدار و سیاسەتەکانی ئابووری دەوڵەتی فەرەنسا ناسراو بە هێلەک زەردەکان لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردووەوە دەست پیکراوە.

لەم ماوەیە دا بە هۆی تووند وتیژی و سەرکووتی پۆلیس بەتایبەت کەڵک وەرگرتن لە چەکی فلەس باڵ،١٠ کەس لەناڕازییان تێاچوون و ٢٣ کەسیش چاوەکانیان بە تووندی بریندار بوون.

سەرپەیڤ