ئه‌یلوول 02, 2019 18:30 Asia/Tehran
  • ئوسترالیا: لە هەڵوێستی ئەمریکا لە هەمبەر ئێران پشتیوانی ناکەین

باڵوێزی ئوسترالیا لە ڕووسیا پیداگری کرد، بەشداری کردنی وڵاتەکەی لە گەشت لیدان لە گەرووی هۆرمۆز بە مانای پشتیوانی لە هەڵوێستی واسنتۆن لە هەمبەر تاران نیە .

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک لە مسکۆ ،" گرائیم میهان" ڕۆژی دوشەممە لە ڕوسیا وتی: ئوسترالیا ڕای ئەمەیە پارێزرانی گەمیوانی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی ڕێگا دەریاییە نێودەوڵەتیەکان گرینگە ، چونکە گەمیەکان وکاڵاکان بە تایبەت نەوت لەم ڕێگایانەوە ڕەوانە دەکرێن. باڵوێزی ئوسترالیا لە ڕوسیا وتیشی کە ئەمە بە مانای ئەمە نیە کە وڵاتەکەی لەگەڵ هەڵوێستی ئەمریکا لەمەڕ ئێران وبەرنامەی ناڤۆکی تاران ڕازیە وتەنانەت لەگەڵ چوونە دەری یەک لایەنەی واسنتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجامیش نەیارە. پاش ئەمە ولە ٢١ی ئۆت، ئیسکات موریسون" سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا وتبووی کە وڵاتەکەی پەیوەست دەبێت بە هاوپەیمانی دەریایی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە کەنداوی فارس. ئەمریکا لە حەوتەکانی ئەم دواییە لە درێژەی ئاڵوزی نانەوە لە ناوچە، هەوڵی دا هەتا بەڕای خۆی هاوپەیمانێک بۆ ئەوشتەی دابین کردنی ئاسایشتی گەمیوانی لە کەنداوای فارس وگەرووی هۆرمۆز ناوی بردووە، دابمەزرێنێت ، بەڵام هەتا ئێستاکە تەنیا بەریتانیا، بەحرەین وئوسترالیا پەیوەست بوونە بەم هاوپەیمانیە .

سەرپەیڤ