ئه‌یلوول 05, 2019 08:58 Asia/Tehran
  • ترەمپ: بایکۆتەکانی ئێران ھەڵناوەشێتەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئەو بایکۆتانەی بەسەر ئێراندا سەپێندراون، ھەڵناوەشێنەوە.

«داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە جارێکی تر بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران بەدووی دانوستانەوەیەوە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی تازە.

سەرچاوە ھەواڵییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە ھەگبەی پێشنیارەکانی فەرانسا بۆ ئێران وەڕێ خستنی ھێڵێکی وەجدارە بە بایی ١٥ ملیارد دۆلار بە مەبەستی دەرباز کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام.

بەڵام «ژان ئیۆ لۆدریان» وەزیری دەرەوەی فەرانسا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: پێشنیارەکەی فەرانسا بۆ بەخشینی ھێڵێکی وەجداری ١٥ ملیارد دۆلاری بەستراوەتەوە بە مۆڵەتی ئەمریکاوە.

وەزیری دەرەوەی فەرانسا سەرباری ئەمەش پێی داگرت: ڕاوێژو گفتوگۆ لە بارەی وەڕێ خستنی ئەم ھێڵە وەجدارە کە نەوتەکەی ئێران دەستەبەریەتی، ھەروا بەردەوامە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت،بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرباری چارەسەر بوونی بەشێکی ھەرەگرینکی ناکۆکییەکان لە دانوستانەکانی ئەورووپادا، ھێشتا ھەتا ڕێککەوتنی یەکجاری مەودامان ماوە، وتیشی: ھەر لەم چوارچێوەیەدا ئێران ھەنگاوی سێھەمی بۆ کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامیەکانی لە ڕۆژی ھەینییەوە ھەڵدەگرێت.

ڕۆحانی وتیشی: ھەنگاوی سێھەم ھێندەش ھەژێنەر نییە، بەڵام ھەوێنەکەی گەلێک گرینگەو ئەم ھەنگاوە گرینگترین ھەنگاوێکە کە ئێران ھەڵیدەگرێت و دیارە کاریگەرییەکانیشی زۆر دەبن.

 

سەرپەیڤ