ئه‌یلوول 05, 2019 18:13 Asia/Tehran
  • پوتین ڕوو لە ئابە: ھێشتا زووە بۆ  واژۆ کردنی پەیمانی ئاشتی

سەرۆک کۆماری ڕووسیا پەیوەندییە سەربازییەکانی تۆکیۆ_واشێنگتۆنی بە لەمپەرێک لە بەردەم گرێ دانی پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ژاپۆن زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕوو لە «شینزۆ ئابە» سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن وتی: ەیوەندییە سەربازییەکانی تۆکیۆ_واشێنگتۆن و گەلێک بابەتی دیکە واژۆ کردنی ئەو پەیمانە ئاشتییەی نێوان دوو وڵات کە لە دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی دووھەمی جیھانی پەکی کەوتووە، دژوار دەکات.

پوتین ئەم ھەڵوێستەی لە کۆبوونەوەی ئابووریی شاری «ولادی وستۆک»ی ڕووسیا و لە پاش داخوازیی «شینزۆ ئابە» سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن  بۆ چارەسەریی کێشەکانی نێوان دوو وڵات لە سەر خودانەتیی دورگەکانی کوریل ڕاگەیاند.

سەرباری ئەمەش پوتین ھیواداریی دەربڕی کە پەیمانی ئاشتی لە داھاتوودا واژۆ بکرێت و ھەردووک وڵات بتوانن لە ئەنجام دا ناکۆکییە کۆنەکانیان وەلا بنێن.

ڕووسیاو ژاپۆن لە سەر خودانەتیی دوورگەکانی کوریلی باشووری پێکەوە ناکۆکن.

ڕووسیا گەلێک جار لەمەڕ جێگیرکرانی سیستێمی چەکەمەنیی ئەمریکا لە خاکی ژاپۆن نیگەرانیی دەربڕیوە. ئەم نیگەرانییەش دوابەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە پەیمانی ھێزە ناڤۆکییە نێوان مەوداکان « ئای ئێن ئێف» و ھەنگاوی بەرامبەری ڕووسیاش توندتر بووەتەوە.

سەرپەیڤ