ئه‌یلوول 06, 2019 13:15 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر بە هەنگاوی سێهەمی کەم کرانەوەی بەڵێنەکانی ئێران بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

یەکێتیی ئەورووپا لە کاردانەوە بە جێبەجێ کرانی هەنگاوی سێهەمی ئێران لەمەڕ کەم کردنەوەی بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، داوای لە تاران کرد کە هەر پێبەند بمێنێتەوە بە بەڵێن و ئەستۆگرییە ئە تۆمییەکانی.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا؛ "کالۆس مارتین ڕوییز دێ گوەردێخۆیلا" وتەبێژی کۆمسیۆنی ئەورووپا لە کاردانەوە بە بەرتەسک کرانەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران وتی: بە بڕوای ئێمە ئەو چالاکییانە لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەتۆمی نایەنەوە.

ناوبراو وتیشی کە ئێمە داوا لە ئێران دەکەین کە ئەو هەنگاوە بگەڕێنێتەوە و خۆ ببوێرێ لە هەنگاوی زیاتر کە دەبیتە هۆی لاواز بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنجشەممە رایگەیاند کە لە ڕۆژی هەینییەوە  هەنگاوی سێهەمی کەم کرانەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران هەڵدەگیردرێ. حەسەن ڕۆحانی پێی داگرت: هەموو ئەو شتەی کە وڵاتەکەمان لە بواری لێکۆڵینەوە و گەشەپێدانی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی پێویستی پێیەتی، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی دەبێ هەوڵی بۆ بدات.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە هەنگاوکانی ئێران لە چوارچێوی  یاسا و ڕێساکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیدا دەبێ، وتیشی کە دەرفەتێکی ٦٠ ڕۆژی دیکە لە بەردەم ئەورووپاییەکان دادەنرێ و هەرکات بگەڕێنەوە سەر بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان، ئێمەش دەگەڕێینەوە سەر بەڵێن و ئەستۆگرییەکانمان.

دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا مانگی مەیی ٢٠١٨ لە بڕیارێکی نایاساییدا  ئەم وڵاتەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بردە دەرەوە و بایکۆتەکانی گەڕاندەوە سەر ئێران. کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش یەک ساڵ سەبری ستراتژیک و نەهاتنە دیی چاوەڕوانییەکانی لە مانگی مەیی ٢٠١٩ـەوە رایگەیاند کە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی خۆی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئە تۆمی کەم دەکاتەوە.

سەرپەیڤ