ئه‌یلوول 10, 2019 17:27 Asia/Tehran
  •  دەنگی متمانەی  پەرلەمانی ئیتالیا بە دەوڵەتی نوێ

سەرەڕای ناکۆکیەکانی ناوخۆیی و نەیاریەتی بەربڵاوی پارتە نا دەوڵەتیەکان دەوڵەتی ڕاستخوازی نوێ ئیتالیا لە پارڵەمان دەنگی متمانەی وەرگرت .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی    هەواڵدەری فەڕانسا  دەوڵەتی نوێ  ئیتالیا  شەوی سێشەمە  بە وەدەس هێنانی  343  دەنگی  ڕازی  لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە  دەنگی متمانەی  وەرگرت . لە 606  نوێنەرێک  کە  لە پەرلەمانی  ئیتالیا  ئامادە  بوون  343  کەس  دەنگی متمانەیان  بە  دەوڵەتی نوێ دا  . 263  نوێنەر  نەیاریەتیان کرد  و  سێ کەسیش  دەنگی  بێ لایەنیان دا . جوزپە کونتە  سەرۆک وەزیرانی  ئیتالیا  بەڵێنی  داوە  کە چاکسازیگەلێک  دەسپێی بکات .  ئەو  داوای یارمەتی    ئوروپا  لە بواری  یاسای  بووجە  و  یاسای  پەنابەران  کردووە .