ئه‌یلوول 10, 2019 19:02 Asia/Tehran
  • ڕەخنەیەکی دیکە لە حاند کردەوەی جانسۆن لەمەر دەرکردنی نوێنەرانی پارتی پارێزکار

وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی بەریتانیا، کردەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لەمەڕ دەرکردنی گرووپێک لە نوێنەرانی پارتی دەستهەڵاتداری پارێزکار، بە ناحەز و ریاکارانە زانیوە.

"ویلیام هیگ" بە بڵاوکردنەوەی یادداشتێک لە رۆژنامەی "تێلگراف" نووسی: کردەوەی بوریس جانسۆن سەرۆک وەزیران لەمەر دەرکردنی ٢١ کەس لە نوێنەرانی پەرلەمان لە ئەندامبوونیان لە پارتی دەستەڵاتداری پارێزکار، ڕیاکارانەترین و ناحەزترین کردەوەیەکە کە ڕێبەری پارتێک پێدەکرا ئەنجامی بدات.

نوێنەرانی  پەرلەمانی بەریتانیا لە هەواڵدان بۆ بەرتەسک کردنەوەی دەستەڵاتەکانی "بوریس جانسۆن" لەمەر بردنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا دەنگییان دا بە گەڵاڵەیەک کە خوازیاری سپاردنی کۆنتڕۆڵی پرۆسەی "بێرگزیت" بە ناوەندی یاسادانان لەم وڵاتەیە.

ئەم گەڵاڵەیە بە ٣٢٨ دەنگی تەبا و ٣٠١ دەنگی ناتەبا پەسەند کرا.

٢١ نوێنەری  پارتی دەستەڵاتداری پارێزکار،هاوڕێیەتی نەیارانیان کرد لەمەر پەسەند کردنیی ئەم گەڵاڵەیە کە ئەم بابەتە بوو بە هۆی ئەمەی تاکوو جانسۆن فەرمانی دەرکرانی ئەوان لە ئەندامبوون بدات. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەجاران ڕایگەیاندووە بە هەر لەونێک ٣١ ئۆکتۆبری ٢٠١٩ـی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەورووپا دەباتە دەر بەڵام زۆرینەی پەرلەمان نەیاری چوونە دەری بە بێ ڕێککەوتنی ئەم وڵاتەن لە یەکێتی ئەورووپا.