ئه‌یلوول 11, 2019 07:33 Asia/Tehran
  • ترامپ جان بۆلتۆنی دەرکرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەممە لە ژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا ڕایگەیاند؛ داوای کردووە لە ڕاوێژکاری ئاسایشی خۆی هەتا وازلەکارەکەی بێنێ.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی "تابناک"؛ "ذۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند، داوای لە "جان بۆلتۆن"ی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی کردووە، لە پۆەستەکەی بکشێتەوە.

ترامپ لە پەیامە توئیتیەکەی نووسی: "شەوی ڕابردوو بەئاگاداریی جان بۆلتۆنم ڕاگەیاند کە چیتر لە کۆشکی سپی پێویستیمان بە ڕاژەکارییەکانی نییە. من و هەروەها ژمارێک کەسایەتی دیکەی حکومەت بەتوندی نەیار بووین لەگەڵ هەندێ لە پێشنیارەکانی، بۆیە داوامان لێکرد نامەی لەکارکشانەوەی ئاراستە بکا کە ناوبراو سەرلەبەیانی ئەمرۆ ئەو کارەی ئەنجامدا. سوپاسێکی زۆری جان دەکەم لەبەر خزمەت و ڕاژەکارییەکانی. حەوتەی داهاتوو ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی نوێ دەناسێنم."

جان بۆلتۆن کەمێک پاش ئەو توئیتە، شیکردنەوەیەکی نوێی لەبارەی پرسی لەکارکشانەوەی هێنایەئاراوە. ناوبراو لە توئیتەردا نووسی: "من دوێشەو پێشنیاری لەکارکشانەوەم دا و سەرۆک کۆمار وتی سبەی لەبارەیەوە قسە دەکەین."