ئه‌یلوول 11, 2019 18:25 Asia/Tehran
  • داوای پارتی  کرێکاری بەریتانیا بۆ بەڕێوە بردنیی کۆپرسی هەمدیسان بۆ بێرگزیت

پارتی کرێکاری بەریتانیا، خوازیاری بەڕێوە چوونی کۆپرسی دووهەم بۆ چوونە دەرەوەی ئەم وڵاتە لەیەکێتی ئەورووپا"بێرگزیت" بوون.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی بەریتانیایی ئیندیپیندت،"تام واتسۆن" جێگری پارتی کڕیکاری بەریتانیا گوتی: ئەم پارتە داوا بۆ بەرێوە بردنیی کۆپرسی دووهەمی بێرگزیت دەکات. بوریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بەری تانیا،بەجاران جەختیکردووە کە ٣١ـی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ ئەم وڵاتە  هاوڕێ لەگەڵ ڕێککەوتن و یان بەبێ ڕێککەوتن لە یەکێتی ئەرووپا دەکشێتەوە.

ناتوانایی لە پرۆسەی چوونە دەری بەری تانیا لە یەکێتی ئەورووپا،تابە ئێستا  بووەتە هۆی کۆتایی هاتنی کاری دوو دەوڵەتی دەیوید کامێرۆن و تێرزا مەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا .

نوێنەرانی مەجلیسی عەوامی بەریتانیا،هەروەها چوارەمی سێپتەمبەر گەڵالەیەکیان پەسەند کرد کە لە چوونە دەری ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەورووپا بە بی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەم یەکێتییە پێشگیری دەکات.

خەڵکی بەریتانیا،ژوئەنی ٢٠١٦ بە بەشداری لە کۆپرسی دەنگی تەبایان دا بە چوونە دەری ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەورووپا.