ئه‌یلوول 13, 2019 09:39 Asia/Tehran
  • کەم بوونی بودجەی دەوڵەتی ئەمریکا لە ئاستی یەک تریلیۆن دۆلاریش تێپەڕی

وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند کەمبوونی بودجەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە ساڵی دراویی ٢٠١٩ لە ئاستی یەک تریلیۆن (١٠٠٠ ملیار) دۆلارێش تێپەڕیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم؛ وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند ؛ کەمبوونی بودجەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە یازدە مانگی یەکەمی ساڵی دراویی ٢٠١٩ بە بەرز بوونەوەی ١٩%ی لە چاو هەر ئەو ماوەی ساڵی ٢٠١٨، گەیشتۆتە ١.٠٧ تریلیۆن دۆلار.

کەم بوونی بودجەی دەوڵەتی ئەمریکا لە ساڵی دراویی ڕابردوو نزیکەی ٨٠٠ ملیار دۆلار بوو.

ساڵی دراویی لە ئەمریکا لە سەرەتای ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێ هەتا سیەمی سێپتەمبەری ساڵی داهاتوویە.

نووسینگەی کۆنگرێسی ئەمریکا  ئەمدواییە ڕایگەیاندبوو کە سیاسەتە دراوییەکانی دەوڵەتی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هۆکاری سەرەکیی بەرز بوونەوەی ڕادەی کەم بوونی بودجەی ئەم وڵاتەیە.