ئه‌یلوول 13, 2019 09:51 Asia/Tehran
  • قسە دژە ئێرانەکانی نەتانیاهوو لە ڕووسیا

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە لێدوانێکی دژ بە ئێراندا لە شاری سوچی ڕووسیا دۆستایەتی لەگەڵ ئێرانی بۆ مۆسکۆ بە گەلێک پڕمەترسی وەسف کرد.

بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی پێنجشەممە پێش دیداری لەگەڵ "ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە شاری سوچی لە تووێژێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ڕووسیی ئاربێکا (RBK)  کە هەڵوێستەکانی دژ بە دەوڵەتی پوتینە، وتی: ئاوا نییە کە  هەڵوێستەکانی ڕووسیا و ئێران بەردەوام لە یەک ئاراستەدا بێ و جار و باریش لە هەندێ پرس و بابەتدا جیاوازیی بیر و ڕایان لە نێواندایە.

نەتانیاهوو بە دووپات کردنەوەی بانگەشە بێ بنەماکانی خۆی دژ بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران وتیشی: ئێرانییەکان هەوڵ دەدەن بۆ دەسڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی و لە دووی زاڵ بوون بە سەر ڕۆژاوای ئاسیادان.

 سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە لێدوانێکی دنەدەرانەدا وتی ئێران لە داهاتوودا چەک و ئایدۆلۆژیای خۆی نەک هەر تەنیا دژ بە ڕۆژاوا و ئیسراییل بەڵکوو دژ بە خودی ڕووسیایش بە کار دێنی.

سەرپەیڤ