ئه‌یلوول 13, 2019 19:12 Asia/Tehran
  •  سێرگێئی لاڤرۆڤ:شەڕی سووریا کەم تاکورت کۆتایی پێ ھاتووە

وەزیری دەرەوەی روسیا ڕایگەیاند کە شەڕی سووریا کەم تاکورت کۆتایی پێ ھاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر سێرگێئی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا شەڕی سووریای کەم تا کورت بە کۆتایی ھاتوو ڕاگەیاند و وتی: ڕەوشتی ئەم وڵاتە خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی.

وەزیری دەرەوەی روسیا لەم بارەیەوە ڕاشیگەیاندووە کە: شەڕی ڕووسیا کۆتایی پێ ھاتووە،وردە وردە ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاشتیانە و ئاسایی خۆی.ھەڵبەت دیارە  لە هەندێک شوێندا لە ژێر دەستەڵاتی حکومەتی سوریادا نیە ناسەقامیگری بەدی دەکرێت.

بە قسەی سێرگێئی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ، ھەنگاوگەلێکی وەک یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەی سووریا، پێشکەوتنی ڕەوتی سیاسیی کۆتایی ھێنان بە قەیرانی سووریاو گەییشتن بە سەقامێکی پاوەجێ و درێژماوە لەم وڵاتەدا پێویستە بە شێوەیەکی بەبڕشتانە بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

لاڤرۆف لە بارەی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریاش وتی: ئێمە لەو باوەڕەداین کە پێکھاتن و دەست بەکار بوونی ئەم لێژنەیە ھەنگاوێکی گرینگە لە ئاراستەی بەرەپێش بردنی ڕێکاری سیاسی و ڕاپەڕێندرانی لە لایەن خودی سوورییەکانەوە بە یارمەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان.

بە قسەی وەزیری دەرەوەی رووسیا پێکھاتنی لێزنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا یارمەتیی ئەوە دەدات کە نەیاران و دەوڵەتی سووریا بۆ یەکەمجار بە شێوەی ڕاستەوخۆ سەبارەت بە داھاتووی ئەم وڵاتە خەریکی وتووێژ بن.

سێرگێئی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ھەروەھا لە سەر بووژێندرانەوەی دەستەڵاتی دەوڵەتی بەشار ئەسەد بە سەر تەواوی ناوچەکانی سووریا پێی داگرت.