تڕەمپ بۆ هەڵگرتن لە پاشەکەوتی ستراتژیکی نەوتی ئەمریکا مۆڵەتی دەرکرد
بە دوای پەلاماری بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەن بۆسەر دامەزراوە نەوتیەکانی عەرەبستان و کارتێکەریی لەسەر نرخی نەوت ، سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی هەڵگرتن لە یەدەکی ستراتژیکی نەوتی ئەم وڵاتەی دەرکرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، دوناڵد تڕەمپ لەسەر توویتەر نووسی : بەلەبەرچاوگرتنی پەلاماری سەر عەرەبستانی سعودی کە لەوانەیە کار بکاتە سەر نرخی نەوت ، مۆڵەتی هەڵگرتن لە پاشەکەوتی ستراتژیکی نەوت لە کاتی پێویست ، بە بڕی دیاریکراو وپێویست بۆپاراستنی بازاڕەکانم دەرکرد .
کەناڵی بی بی سی راپۆری دا بە دوای پەلاماری سەر دامەزراوە نەوتیەکانی عەرەبستان ، نرخی سات و سەودای داهاتووی نەوتی خاوی برێنت لە دەسپێکی مامەڵەکانی رۆژی دوشەممە بە سەتی 19 بەرزبوونەوە گەیشتە 71 دۆڵار و 95 سێنت .
کۆمپینیای راژەکاریی راوێژکاریانەی ئێنێرژی سێپتێکس رایگەیاند دەسپێبوونەوەی بە تەواوەتیی بەرهەمهێنانی نەوتی عەرەبستان چەندین حەوتەی پێدەچێ .
یەکینەی فڕوکەی بێ فڕۆکەوانی ئەرتەشی یەمەن سەر لە بەیانی شەممە بە دە فڕۆکەی بێفڕوکەوان پاڵاوگەکانی بەقیق و خەریسی سەر بە کۆمپیانای نەوتی عەرەبستان ( ئارمکۆ) ی پێکا .
ئەوە یەکێک لە گەورەترین پەلامارەکانی ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی ئەنساڕوڵڵای یەمەن بۆسەر عەرەبستان لە کاتی دەسدرێژیی سەربازیی ئەم رژێمە بۆ سەر یەمەن لە ساڵی 2015 وە تا ئیستا لێک دراوەتەوە .