ئه‌یلوول 16, 2019 19:18 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی دانیشتنی دووقۆڵیی لەنێوان سەرۆک کۆمارانی تورکیاو ڕووسیا

"ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" و "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆمارانی تورکیاو ڕووسیا رۆژی دووشەممە لەئانکارای پایتەختی تورکیا لەبارەی پرس وبابەتی جیاجیا دیدار و وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەبارەی وردەبابەتی ئەو چاوپێکەوتنە هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نەکراوەتەوە.

"ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیاو ڕووسیا رۆژی دووشەممە گەیشتە ئانکارا.

پرسی کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی لەلایەن تورکیاوە کە بووە بە کێشەیەکی پەیوەندیی نێوان تورکیا وئەمریکا، ئێستا لەسەرووی پرسەکانی تورکیا- رووسیا دایە.

پاش دیداری ئەردۆغان و پوتین، سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا پێکەوە دیداریان دەبێ.

پێنجەمین خولی کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکانی سەرۆکانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا ئەمڕۆ دووشەممەو لەدرێژەی ڕاوێژکارییەکانی سێ وڵاتی دەستەبەری ڕەوتی ئاستانە بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا لە ئانکارا بەڕێوە دەچێ.

ئەو دانوستانانە لە ژانڤییەی٢٠١٧وە لەسەر دەسپێشخەریی ئێران و هاوکاریی ڕووسیاو تورکیا، بەمەبەستی جێگیرکرانی ئاشتەوایی لە سوریا دەس پێ بووە. یەک لە ئەنجامە گرینگەکانی دانیشتنە سێ قۆڵییەکان، رزگارکرانی ناوچەکانی ژێردەستی ترۆریستان بووە.

سەرپەیڤ