ئه‌یلوول 17, 2019 17:02 Asia/Tehran
  • سەربازیی مەزنی ڕووسیا بەهاوبەشیی هێزە سەربازییەکانی چین

ڕووسیا، مەشقی سەربازیی مەزنی ساڵانەی خۆی بە کۆکردنەوەی١٢٨هەزار چەکدار بۆ وێنە سەربازانی چینی بە گریمانەی بەرەوڕووبوونەوەی پەلامارێکی ترۆریستی لەناوەندی ئەو وڵاتە، دەسپێکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرانسە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، جگە لە سەربازانی ڕووسی، سەربازانی چینی، هیندستانی، پاکستانی وچەند وڵاتی دیکەی ئاسیای ناوەڕاستیش بەشداری ئەو مانۆڕە بوون وهەروەها نزیک بە بیست فڕۆکەو کۆپتەری چینی ئامادەی ئەو پرۆڤە سەربازییەن.

لەو بەیاننامەدا هاتووە، سێناریۆی ئەو مانۆڕە، بەرەوڕووبوونەوەی کردەکانی وڵاتێکی گریمانەییە کە شووناسی ترۆریستیی هەیەو  لەگەڵ ڕووسیادا لەشەڕ دایە.

ڕووسیا، هەموو ساڵێک لەمانگی سیپتەمبەردا مەشقی سەربازی بەڕێوە دەبا.

سەرپەیڤ