ئه‌یلوول 19, 2019 18:57 Asia/Tehran
  • جەختی لاڤرۆف لە سەر لێکۆڵینەوەی بێ لایەن سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئارامکۆ

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە سەر پێویستیی لێکۆڵینەوەی بێ لایەن سەبارەت بە ھەڵمەتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆی عەرەبستان پێی داگرت.

بەپێی نووسینی ھەواڵدەریی «ئینتێرفەکس»، سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە وتی: ئەو لێکۆڵینەوە نێونەتەوەییەی کە سەبارەت بە ڕووداوەکەی دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆی عەرەبستان دەستی پێ کراوە، دەبێ بێ لایەن ئەنجام بگرێت، چونکو بوختان کردنی بێ ناوەڕۆک و لە سەر بنەمای زانیاریی پشتڕاست نەکراو، تەنیا ئاڵۆزییەکان توندتر دەکات.

سێرگێئی لاڤرۆف وتیشی: تەواوی وڵاتانی کەنداوی فارس دەبێ لە دەوری مێزێک خڕ ببنەوەو بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان وتووێژ بکەن.

کتربەدەستانی ئەمریکی لە درێژەی درۆودەلەسەکانیان ھێندێک بوختانی بێ بنەماو ناوەڕۆکیان سەبارەت بە دەست ھەبوونی ئێران لە ھەڵمەتی سەر دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆی عەرەبستان ھێناوەتە ئاراوە.

یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی شەممە لە وەڵامی دڕندەکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە یەمەن و لە ھەڵمەتێکدا بەناوی «توانایی بەرپەرچ دانەوەی دوو» بە ھۆی ١٠ فڕۆکەی بی فڕۆکەوانەوە پاڵاوگەکانی نەوتی" بەقیق" و "خەریس "ـی سەربە کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی عەرەبستان واتە ئارامکۆی دایە بەر ھەڵمەت و پەلامار کە ئەمەش تێکچوونی ڕەوتی بەرھەمھێنانی نەوتی ڕیازی لێ کەوتووەتەوە.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە شێوەی ڕۆژانە قوڵایی خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر ھەڵمەتی موشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی خۆیان کە دیارە ئەمەش لە کاردانەوە بەرامبەر بە دەست درێژکاریی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەن و کوشت و بڕی خەڵکی سڤیلی ئەم وڵاتە ئەنجام دەگرێت. ئاستی توانایی و ھێزی بەرەڤانیی سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی ھەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعودییەوە ڕۆژلەدوای ڕۆژ پەرە دەستێنی.

سەرپەیڤ