ئه‌یلوول 20, 2019 11:32 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئەورووپا وەلانرانی شارەدارانی کوردی تورکیای ئیدانە کرد

کۆبوونەوەی لێکدانەوەی مەسەلەی وەلانرانی شارەدارانی کوردی تورکیا و دیاری کردنی بەرپرس لە جیاتی ئەوان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە و هەروەها دوایین ڕووداو و گۆڕانکاریی سەبارەت بە باروودۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا بەڕێوە چوو و گرووپە سیاسییەکانی نێو پەرلەمان ئەو کردەوەی تورکیایان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی بیرگون؛ گرووپە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی ئەورووپا بە ئیدانە کردنی تورکیا لەبەر وەلانانی شارەدارای کورد خوازیاری ئازاد کرانی خێرای نوێنەرانی پەرلەمان و سیاسەتوانانی لەبەند کرا بوو.

لە بەیاننامەی هاوبەشی بڵاو کراوە لە لایەن گرووپە سیاسییەکانی پەرلەمانی ئورووپاوە، بە ڕەخنەی توند لە وەلانرانی شارەدارانی کورد راگەیەندراوە کە ئەو هەنگاوە زەبرێکی قورس لە دیموکراسیی تورکیا دەدات.