ئه‌یلوول 21, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • چل و پێنجەمین شەممەی نارەزایەتی لە فەڕانسا

ناڕازییانی فەڕەنسایی بزووتنەوەی "هێلەگ زەردەکان" بۆ چل و پێنجەمین شەممەی بەدوای یەک داو بەئامانجی دەربڕینی نارەزایەتی بە هەڵوێستی ڕژیمی وڵاتەکەیان لەسەر شەقامەکان گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان سازدا.

سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند، بە دەسپێکی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتیی فەڕەنسییەکان دژ بە سیاسەت و هەڵوێستەکانی حکومەتی "ئێمانۆئێل مەکرۆن" ، ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی بزووتنەوەی ناسراو بە "هێلەگ زەردەکان" گەیشتووەتە چل و پێنج شەممەی نارەزایەتی. چل وپێنجەمین شەممەی نارەزایەتی دەربڕین لە فەڕانسە لەکاتێکدا دەس پێ بووە کە حەوتەی ڕابردوو و لەڕەوتی چل وچوارەمین شەممەی ناڕەزایەتی، لە شاری "نانت" هێزە ئاسایشییەکان لانیکەم ٣٥ نارازییان قۆڵبەست کرد.

حکومەتی فەڕانسە ڕایگەیاندووە، لە تێکهەڵچوونەکانی حەوتەی ڕابردووی شاری نانت، لانیکەم دوو پۆلیس و دوو ئەندامی هێزی ژاندارمێری بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ڕاگەیاندنی "دزارمونس لس" گرووپی لایەنگری خۆپێشاندانەکان لە فەڕانسە، لە دەسپێکی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لەو وڵاتە، لانیکەم بیست و چوار کەس لە ناڕازییان چاوێکیان لەڕەوتی ئەو خۆپێشاندانانە لەدەست داوە. لەکاتێکدا کە حکومەتی مەکرۆن لە بەرنامەکانی خۆی بۆ زیادکردنی باج لەسەر سووتەمەنی و کردەی دیکە چاوپۆشی کردووە، بەڵام ناڕازییان  شەممەی هەموو حەوتەیەک لە شەقامەکانی فەڕانسە ئامادە بوون هەتا ناڕەزایەتی خۆیان لە حکومەت پێشان بدەن.