ئه‌یلوول 21, 2019 18:54 Asia/Tehran
  • ترەمپ ھەڕەشەی لە وڵاتانی ئەورووپی کرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وشداری دایە وڵاتانی ئەورووپی ھەتا ئەو شاورومەندانەیان کە بە داعشەوە پەیوەست بوونەو لە ئێستادا لە عێراق و سووریا دەستبەسەرن، وەربگرنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز «داناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی ھەینی لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران لە کۆشکی سپی وتی: ئەگەر فەرانسا و ئاڵمانیاو وڵاتانی دیکە شارمەندە داعشە بەدیل گیراوەکانیان وەرنەگرنەوە، لە سنووری وڵاتانی ئەورووپی بەرەڵڵایان دەکەم.

کاربەدەستانی ئەمریکی لەمێژە ھاوپەیمانی ئەورووپیی خۆیان دەخەنە ژێر گوشارەوە ھەتا تیرۆریستە بەدیل گیراوەکانی داعش کە سەر بە وڵاتانی دیکەن بنێرنەوە.

لە ئێستادا ھەزاران چەکداری قۆڵبەستکراوی تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە بەندیخانەکانی سووریا ڕاگیردراون.

سەرپەیڤ