ئه‌یلوول 24, 2019 19:10 Asia/Tehran
  • ریابکۆف: بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، دەبێ ئەمریکا ئیمتیاز بدات

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت؛ ئەمریکا نابێ تەنیا بیر لە ئیمتیازوەرگرتن لە ئێران بکاتەوە بەڵکوو دەبێ ئیمتیازیش بدات.

بەپێی ڕاپۆری ئینتێرفەکس، "سێرگئی ریابکۆف" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: "ئەمریکا نابێ تەنیا ئیمتیاز وەربگرێ، بەڵکوو دەبێ ئیمتیاز بەئێران بدا هەتا بتوانێ لەگەڵیدا ڕێککەوێ".

لەکاتێکدا کە ڕێبەرانی جیهان بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک کۆبوونەوە، چەند لایەنی پەیوەندیدار بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەوان ئاڵمان، فەرانسە و بەریتانیا لەبارەی ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران قسەیان کردووە.

ترۆئیکای ئوروپایی رۆژی ڕابردوو بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش لەبارەی ئێران ئیدیعایان کرد کە هەروا داکۆکی دەکەن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی٢٠١٥ و داوایان لەئێران کرد بگەڕێتەوە سەر ڕەوتی جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی بەڵێنیەکانی.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ڕابردوو پێی داگرت، ئێمە پێشتر ڕێککەوتنێکمان کردووە، و بۆ هەرچەشنە هەنگاوێکی دواتر، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ نێو ڕێککەوتنەکە، هەڵوەشانی هەموو بایکۆت وگەمارۆکان و جێ بەجێ کردنی هەموو پەیمان و وادەکانی لایەنە بەرامبەرەکان بەتایبەت وڵاتانی ئوروپایی پێویستە.

سەرپەیڤ