تشرینی یه‌که‌م 05, 2019 17:12 Asia/Tehran
  • وەزیری ئابوریی فەڕانسا: ئەمریکا بایکۆت دەکەین

وەزیری ئابوری و دارایی فەڕانسە لەکاردانەوە بەبڕیاری ئەمریکا بۆ سەپاندنی نرخنامە بەسەر ئوروپادا لەبابەت پرسی ئێرباس، ڕایگەیاند: بێتوو ئەو ناکۆکییە چارەسەر نەبێ، واشنگتۆن بایکۆت دەکەین.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "برونۆ لومیەر" وتی: بێتوو ئەمریکا، هاوکاریی ئوروپا بۆ چارەسەریی ناکۆکیی بازرگانی لەبارەی ئێرباس ڕەت بکاتەوە، فەڕانسە و یەکێتی ئوروپا ئامادەن ئەمریکا بایکۆت بکەن.

"سسیلیا مالمستروم" کۆمیسێری بازرگانیی یەکێتیی ئوروپاش وێڕای وشداریدان لەبارەی زیادکردنی نرخنامە گومرکییەکانی ئەمریکا لەسەر کاڵا ئوروپییەکان ڕایگەیاند: وەها بڕیارێک دەتوانێ ساڵی داهاتوو بەملیاران دۆلار کاڵای ئەمریکیش بگرێتەوە.

پاش ئەوەی "رابرت لایتزێر"ی نوێنەری تایبەتی بازرگانیی ئەمریکا کاتی سەپاندنی نرخنامە لەسەر بڕی حەوت ملیاردو ٥٠٠ ملوێن دۆلار کاڵای ئوروپایی لە١٨ی ئۆکتۆبردا ڕاگەیاند، وڵاتانی ئوروپایی یەکدەنگ لەهەمبەر ئەو بڕیارە دژە تیجارییەی ئەمریکا ڕاوەستان.

"ئولاف شۆڵتس" وەزیری دارایی ئاڵمانیش خوازیاری وەڵامی لێبڕاوانەی یەکێتی ئوروپا بەو کردەی ئەمریکا بوو و وتی: کێشەی بازرگانیی بۆ کەس قازانجی نابێ بەڵام بەرلین لێبڕاوانەو بەهەستیارییەوە کاردانەوەی دەبێ بە هەوڵی نرخنامەدانانی ئەمریکا.

سەرپەیڤ