تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 18:38 Asia/Tehran
  • ترەمپ لە بەرامبەر ئەردوغان دا بە چۆکدا ھات

بەرپرسێکی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: ترەمپ بێ هیچ خۆڕاگرییەک لە بارەی پرسی سووریاوە لە بەرامبەر ئەردوغان دا بە چۆکدا ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێکی ھەرێمی کوردستان بە گێڕانەوە لە گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکییەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی رێکەوتی ٧ی ئەم مانگەی نێوان داناڵد ترەمپ و هاوتا تورکەکەی رایگەیاندووە: ترەمپ هیچ خۆڕاگرییەک لە ژێر هەرەشەکانی ئەردۆغان بە چۆکدا ھات و  ملکەچی داواکاریەکانی بوو.

گۆڤاری نیوزویک رۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا بەئاماژە بە وتوێژی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و تورکیا کە ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە نزیک سنوری سوریا و تورکیای لێکەوتەوە، بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نوسی:داناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر  هەڕەشەو گوڕەشەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە چۆکدا هاتووەو بەئاسانی داواکارییەکانی ناوبراوی سەبارەت بە سوریا قەبوڵ کردووە.

ئەو سەرچاوە ئاسایشتییەی ئەمریکا کە نەیوستوە  ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕاشیگەیاندوە، بێگومان ترەمپ لەدانوستاندا لاواز بووەو پاشەکشەکردنی هێزەکانی پشت ڕاست کردووەتەوە هەتا واپێشان بدات کە ئێمەش شتێکمان بەدەست هێناوە، بەڵام لەڕاستیدا هیچمان دەس نەکەوتووە.

کۆشکی سپی پاش پەیوەندیی تەلەیفونی رۆژی دوشەممەی ترامپ لەگەڵ ئەردۆغان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" بە سەرنجدان بەبڕیاری تورکیا بۆ دەسپێکی هێرشی سەربازی لەناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی کوردەکان لەباکوری سوریا، هێزە ئەمریکییەکان لەو ناوچەیە دەکشێنەوە.

جێگای ئاماژەیە لە  ماوەی  دوو رۆژی رابردودا،  دانالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، چەندین پەیامی جیاوازو دژ بەیەکی لەسەر دۆخی سوریا و هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەی باکور و رۆژهەڵاتی  فورات داوە و لە پەیامێکدا راگەیاندووە: کاتی ئەوەهاتووە لەو شەڕە بێمانایە بێینە دەرەوە کە کۆتایی نییە و کورد لە بەرامبەر پارەو چەکدا شەڕی بۆ کردووین.

سەرۆکە سەرسەرییەکەی ئەمریکا ھەر لە پاش ئەو ھەڵوێستەی  هەڕەشەی لە تورکیاش کرد کە، ئەگەر بێتو تورکیا هەنگاوێک بەرەو سوریا ھەڵبگرێت ئابورییەکەی دەڕوخێنم.

سەرپەیڤ