تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 18:49 Asia/Tehran
  • پیداگری جێگری مۆگرینی لە پەرلەمانی ئوروپا

پەرلەمانی ئوروپا، بە فەرمی وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی سپانیای وەکوو بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەم یەکیەتیە تەئید کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، پەرلەمانی ئوروپا ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی " جوزپ بورل " وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی سپانیای وەکوو بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەم یەکیەتیە تەئید کرد وبڕیارە کە ناوبراو لە سەرەتای نوامبەری ٢٠١٩ ببێتە جێگری " فدریکا موگرینی" . بورل کە ئەمرۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئوروپا دابوو دوای وەڵام بە پرسیارەکانی نوێنەران ، توانی  زۆرێنەی دەنگەکان بۆ گرتنی ئەم پلەیە بە دەس بێنێت.بەم چەشنە بورل کە وەکوو دیپلۆمات پشتیوانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دەناسێندرێت ،بە فەرمی لە بەرواری یەکەمی نوامبەر کاری خۆی دەسپێدەکات. ئەم سیاسەت وانە سپانیاییە لە ڕەخنە گرانی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.