ھەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپا لە ھەمبەر ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا
یەکێتی ئەوروپا : داوا لە تورکیا دەکەین هێرشەکانی سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا رابگرێت.
یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند داوایان لە تورکیا کردووە هێرشەکانی سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا رابگرێت.هاوکات فەرنسا بە توندی ئیدانەی ھێڕشەکەی تورکیای کردووەو رایگەیاندووە: ئەو کەیسە دەگوازێتەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئەمە لە لایەکی دیکەوە ھەردووک ئەندامەکەی یەکێتیی ئەورووپا واتە فەرەنسا و بەریتانیا داوای دانیشتنێکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان کردووە لەبارەی ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر سووریا.
ھەر لەم حاڵەدا ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش رایگەیاندووە، بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا لە باکوری سوریا دەکەین.
ھەڵوێست دەربڕینی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە بارەی ئەو ھێزشانەی تورکیا بۆ سەر سووریا لەکاتێکدایە کە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە، ئەمریکا و بەریتانیا و ڕووسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و بە گشتی ناتۆی لە ئۆپراسیۆنی "چاوگەی ئاشتی" ئاگادارکردووەتەوە.
ئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهممه رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆک کۆماری تورکیا ئۆپراسیۆنی سهربازی بۆ سهر رۆژههڵاتی فورات راگهیاند، بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتەش باسیانلەوە کرد، ئۆپەراسیۆنەکە بەهێرشی ئاسمانی بۆ سەرێکانی لەژێر ناوی (کانی ئاشتی) دەستی پێکردوە.
ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سهر باکووری سووریا و خۆرههڵاتی فورات لەژێر ناوی "چاوگەی ئاشتى" ئەنجام دەگرێت و لهم ئۆپراسیۆنهدا ههزاران سهربازی تورکیا و ههزاران چهکداری سەربە تیرۆریستانی سوپای بەناو ئازادی سووریا کە لە لایەن دەوڵەتی ئانکاراوە داکۆکییان لێ دەکرێت، بهشدارن.