تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 12:08 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی فەرەنسا بەرامبەر بە ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا

وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرەنسا ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریای ئیدانە کردو خوازیاری کۆتایی ھێنان بەو ھێرشانە بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی فارس ، « ژان ئیۆ لۆدریان» وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرەنسا لە ھەژماری توییتێڕەکەی دا سەبارەت بەو شاڵاوانەی دەوڵەتی ئانکارا بۆ سەر باکووری سووریا نووسی: ئەو ھێرشانە مەترسییەکن بۆ ئاسایشتی ئەورووپا.

لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەی فەرمی و بە ھاریکاریی تیرۆریستانی ھاوپەیمانی دەوڵەتەکەی لەوانە سوپای بەناو ئازاد، فەرمانی ھێرش کردنە سەر باکووری سووریای دەرکرد.

«فۆئاد ئۆکتای» جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاش لەپاش دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی بە ناو «چاوگەی ئاشتی» بانگەشەی کرد کە گوایە ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سووریایە .

ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

کاربەدەستانی سووریا  لە سەر پارێزرانی سەروەری و دەستەڵاتی سووریا و ھەروەھا لێبڕان بۆ بەرپەرچ دانەوەی دەست درێژکارییەکانی تورکیا جەختیان کردووە. سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.