لاگریی سوید لە بایکۆتی چەکەمەنی یەکێتیی ئورووپا دژی تورکیا
تشرینی یهکهم 12, 2019 15:58 Asia/Tehran
پەرلەمانی سوئید لە کاردانەوە بە پەلاماری سەربازیی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ، لاگری کرد لە بایکۆتی چەکەمەنی یەکێتیی ئوروپا دژی ئانکارا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی هەواڵیی ڕاشاتوودەی ، پەرلەمانی سوئید ڕۆژی هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیک خوازیاری بایکوتی چەکەمەنی بڕووکسل بوو دژی تورکیا و ڕایگەیاند کە ئەو پرسە لە دانیشتنەکانی یەکێتیی ئوروپا پێ و شوێن دەگرێت .
بڕیارە حکومەتی سوئید لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەمەی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی یەکێتیی ئوروپا لە بڕوکسل ئەو پرسە پێی و شوێن بگرێت .
ئان لیند " وەزیری دەرەوەی سوئیدیش ڕۆژی پێنجشەمە پەلاماری سەربازیی بۆ سەر باکووری سوریای شەرمەزار کرد . پەلاماری سەربازیی سپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لە چوارشەمەی ڕابردووەوە دەسپێکراوە .