تشرینی یه‌که‌م 12, 2019 18:52 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ئاڵمان لە ڕاگرتنی هەناردەی چەکەمەنی بۆ تورکیا

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، وێڕای رەخنەگرتن لە پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا خوازیاری ڕاگرتنی هەناردەی چەکەمەنی بۆ ئانکاڕا بوو.

بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی "هانوفرشە ئەلگمانییە سایتۆنگ"؛ "مایکل ڕات" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئاڵمان و بەربژێری سەرۆکایەتی پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەو وڵاتە، وتی: پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا، قەبووڵنەکراوە بۆیە هەناردەکرانی چەکەمەنی بۆ تورکیا دەبێ ڕابگیردرێ.

حکومەتی سوئێد و هۆلەندیش خوازیاری راگرتنی هەناردەی چەکەمەنی بۆ تورکیا بوون.

پێشتریش حکومەتی فەنلەند ڕایگەیاندبوو کە ڕەوتی هەناردەکردنی چەکەمەنیی ئەو وڵاتە بۆ تورکیا تاکاتێکی نادیار هەڵدەپەسێرێ.

دەسدرێژکاریی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کە لەچوارشەممەی ڕابردووەوە بەڕاگەیاندنی فەرمیی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەسپێکرا، نەیارەتی زۆری لەنێو وڵاتانی ناوچەو وڵاتانی دیکەی جیهان بۆ وێنە وڵاتانی ئوروپایی بەدواوە بووە.

سەرپەیڤ