تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 17:35 Asia/Tehran
  • بەدرۆخرانەوەی ڕێککەوتننامەی ڕووسیا لەگەڵ پەژراندنی پەلاماری  سوپای تورکیا بۆسەر باکووری سووریا

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا هەواڵی ژمارێک میدیا لەبارەی ڕێککەوتنی مۆسکۆ لەگەڵ پەرەپێدانی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر شاری "عەینولعەرەب"ی سوریای بەدرۆ خستەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: پرسی پەرەپێدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا بۆسەر شاری "کۆبانێ"ی سوریا لەوتووێژی دوولایەنی ڕووسی و تورکدا قەت باس نەکراوە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: هەواڵی ژمارێک میدیا لەو بارەوە لەگەڵ ڕاستییەکان یەک ناگرێ.

لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە نەکراوە بەناو و پۆستی لایەنە ڕووسی وتورکیەکان بەڵام هەواڵدەریی تاس سەرلەئێوارەی رۆژی دووشەممە ڕاپۆری دا؛ "والێری گراسیمۆف" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ڕووسیاو "یاشار گولەر"ی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەیفونیدا، بارودۆخی باکوری سوریایان بەتایبەت لەباری ئاسایشییەوە تاووتوێ کرد.

سەرپەیڤ