تشرینی یه‌که‌م 20, 2019 08:31 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی پوتین و مێرکێڵ لە بارەی سووریاو ئۆکرانیا

ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وئانگێڵا مێرکێڵ سەرۆکی ئاڵمانیا شەوی یەکشەممە لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریاو ئۆکرانیا قسەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پوتین و مێرکێڵ لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا لە سەر گرینگایەتیی بەرەپێش چوونی ڕەوتی چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سووریا پێی داگرت.

قەیران لە سووریا لە ساڵی 2011 بە هێرسی بەربڵاوی تاقمە تیر~ۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێکراوە.

سەرۆ کۆماری ڕووسیا و سەرۆکی ئاڵمانیا لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا هەروەها لە سەر ئەوە ڕێک کەوتن کە پێشەکیی کۆبوونەوەیەک لە چوارچێوەی تاقمی (نۆرماندی) بە ئامادە بوونی سەرکردەکانی ڕووسیاو ئاڵمانیاو فەرانسا و ئۆکرانیا بۆ لێکدانەوەی پرسەکانی ئەو وڵاتە خۆش کەن.

ئۆکرانیا لە ئاپریلی 2014 ەوە گۆڕەپانی پێکدادانی دەوڵەت و نەیاڕانە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی لوهانسک و دۆنتسک دوابەدوای کودەتای لایەنگرانی ڕۆژئاوا دژی دەوڵەتی ئەو کاتە.